ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سازدانی گەشتێک بۆ فێرخوازانی خولی هاوینە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٢٣ ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە کۆتایی پێهێنانی خولی هاوینە، هەستا بە سازدانی گەشتێک بۆ فێرخوازانی هەر سێ ئاستەکە بۆ سەیرانگای پڵینگان بەسەرپەرشتی بەشێک لە مامۆستایانی خول و ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەماوەی گەشتەکەماندا، کە مایەی دڵخۆشی و ڕەزامەندی فێرخوازان بوو.