ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دیداری کتێب تایبەت بە ئەندامانی ژیار.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین بیست و شەشەمین دیداری کتێب تایبەت بە ئەندامانی ژیار ساز دەکات، لە دیدارەکەدا خوێندنەوە بۆ کتێبی (خێر و شەڕ) لە نووسینی: شێخ محمد متولی الشعراوی، لە وەرگێڕانی: عوبێد تۆفیق ئەحمەدە،
ئەندامانی ژیار بەشدارییەکی گەرم و گوڕیانکردو چەندین بۆچوون و سەرنجیان لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە خستەڕوو.