ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین پێشکەشکردنی وانەیەکی پەروەردەیی لەژێر ناونیشانی (بەها ئاکاریەکان).
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٨ بەشی بانگخوازانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە پێشکەشکردنی وانەیەکی پەروەردەیی لەژێر ناونیشانی (بەها ئاکاریەکان) بۆ فێرخوازانی مزگەوتی ملا عبدالکریمی مودەریس لە شاری ڕانیە. بەناونیشانی (قسەکردن بەس نیە بۆ چاندنی بەهاکان لە ناخی جگەر گۆشەکانمان،بەڵکو پێویستمان بە ڕاهێنانە).