ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین گەشتێک بۆ کتێبخانەی سەید ئەحمەدی منداڵان لە شاری ڕانیە.
بە مەبەستی ئاشنابوون و هاندانی زیاتری فێرخوازان بۆ ناسینی کتێب و خوێندنەوە، خولی هاوینەی منداڵان و نەوجەوانان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی خول گەشتێکیان بۆ کتێبخانەی سەید ئەحمەدی منداڵان لە شاری ڕانیە سازدا، گەشتەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی ئاستی یەکەم و دووەم.
ئامانج لەو سەردانە ناساندن و ئاشناکردنی منداڵان و چۆنیەتی سوود وەرگرتن و چاندنی خۆشەویستی کتێب لەدڵیانداو باس و خواستی شێوازی خواستن و پاراستن و گێڕانەوەی کتێب بۆ کتێبخانە کرد،
هاوکات لەلایەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی کتێبخانەوە چەند وتەیەک پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
بەشداربووانی خول خۆشحاڵبوون بەو چالاکییە و داوای بەردەوامبوونی ئەو جۆرە سەردان و گەشتانەیان کرد.