ئينستتیوتی ژیار لقی ھەولێر ئاھەنگێکی بۆ دەرچووانی خولی درێژخایەنی بەشی گەنجان سازكرد

لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار ئاھەنگێکی بۆ دەرچووانی خولی درێژخایەنی بەشی گەنجان سازكرد
ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/01/07 بەشی گەنجانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار بە ئامادەبوونى بەڕێز: د. شێرزاد عەبدولوەهاب جێگرى سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و مامۆستایانى ئایینى بەڕێز و کەسوکارى بەشداربووان ھەستا بە ئەنجامدانی ئاھەنگێک بۆ ئەو قوتابیانەی بە سەرکەوتویی خولی درێژخایەنی بەشی گەنجانیان تەواو کرد.
سەرەتای ئاھەنگەکە بە قورئان خوێندن دەستیپێکرد لەلایەن بەشداربووی خول (ئەحمەد بورھان)، دواتر وتەیەک لەلایەن بەرپرسی بەشی گەنجان و مامۆستا لە خولەکە (م. ھۆشمەند عوسمان) پێشکەشکرا وەکو ڕوونکردنەوەیەک لەسەر خولەکە.
پاشان وتەیەک لەلایەن بەرپرسی لقی ھەولێر (پ. د. سلێمان ئاکرێی) پێشکەشکرا، لە وتەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی گەنجان کردەوە و پاڵپشتی بەردەوامی خۆیان وەکو لقى هەولێر بۆ بەشەکە دووپاتکردەوە.
دواتر وتەیەک لەلایەن جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و بانگخوازی ناودار (د. شێرزاد عەبدولوەھاب) پێشکەشکرا و تیایدا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی گرنگی لە خۆ گرتبوو بۆ گەنجان.
دواتر چەند سروودێک لەلایەن گەنجانی لقی ھەولێر (یونس ناصحی و محمد دڵزار) پێشکەشکرا.
شایەنى باسە خولەکە ماوەی ساڵێکی خایاند و لە دوو کۆرسی شەش مانگی پێکھاتبوو، هەروەها لە خولەکەدا بەشداربووان زانستە شەرعییەکانیان بە پوختی خوێند کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزاوە وانەکان دەگوترایەوە و لە کۆتاییدا (٢٥) لە بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکرنیان پێبەخشرا. هەروەها سوپاس و پێزانین لە پاى ماندووبوون و ئەرککێشانیان لە وتنەوەى وانەکان بەسەر مامۆستایانى خولەکە دابەشکرا.
ن: کارزان ناصحي