ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی كۆتایی بە خولێكی (ھێڵكاری دڵ) دەهێنێت.
لە چالاکی بەردەوامی ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی هەستا بە کردنەوەی خولێکی تایبەت بە خوێندکارانی پزیشکی، خولەلە پێکهاتبوو لە ١٢ کاتژمێر تایبەت بە هێڵکاریی دڵ (ECG)، کە لەلایەن پەرستاری بەئەزموون: ئەحمەد محەممەدەوە دەوترایەوەو ٢ کاتژمێر تیشکزانی (Radiology) کە لەلایەن دکتۆر بەختیار تاڵەبانییەوە وترایەوە.
لە کۆتاییشدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.
شایەنی باسە خولەكە لە بەرواری ٣/٩/٢٠٢٢ دەستی پێكردوو تا بەرواری ٦/١٠/٢٠٢٢ بەردەوام بوو.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار.