دەستەی تەکیەی ژیار هەستا بە سازکردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (م.هاوڕێ سەلام)

دەستەی تەکیەی ژیار سیمینارێک لەسەر (ئەرکی گەنج) ساز دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 29/9/2022 بەرامبەر 3 ڕەبیعولئەوەلی 1444 کۆچی بەشی گەنجانی دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازکردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (م.هاوڕێ سەلام) بۆ پۆلێک لە مامۆستاو قوتابیانی دەستەی تەکیە کە ژمارەیان نزیکەی 40 کەس دەبوو لە ژێر ناونیشانی: ئەرکی گەنجی ئەمڕۆ.
هەر لە میانەی سیمینارەکەدا مامۆستا هاوڕێ ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانی گەنجی بۆ ئامادەبووان باسکردو جەختی لەوە کردەوە هەمیشە مەشخەڵێکی داگیرساوبن بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی ئیسلام و ڕۆڵی گرنگ بگێڕن بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە پیرۆزە.
دەستەی تەکیەی ژیار بەردەوامی هەیە لەسەر ئەم جۆرە چالاکیانەو مانگانە مامۆستایەکی خاوەن ئەزموون بانگێشت دەکات