ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ هەستا بەسازکردنی سیمینارێک بۆ قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی سنوری چەمچەماڵ
لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێک بۆ پۆلی دوانزەی ئامادەیی ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 30/9/2022 بەرامبەر 4 ی ڕەبیعولئەوەلی 1444 کۆچی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار هەستا بەسازکردنی سیمینارێک بۆ قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی سنوری چەمچەماڵ، لەژێر ناونیشانی (ئەزموونی من)،
سیمینارەکە لەلایەن دەرچووانی سەرکەوتووی دوانزەی ئامادەیی سەرئاستی چەمچەماڵەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا، خوێندکارە سەرکەوتووەکانی پۆلی دوانزە بریتیبوون لە (کۆشیار ئیسماعیل و ئارێز ڕزگار و شیفا عەلی و احمد عومەر) لە میانەی سیمینارەکەدا قوتابیە سەرکەوتووەکان هەنگاوە گرنگەکانی سەرکەوتنی خۆیان بۆ ئامادەبووان باسکردو جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵدان بەرهەمەکەی سەرکەوتنەو ماندوونەناسانە هەوڵ بۆ ئامانجەکانیان بدەن و سارد نەبنەوە لەو ڕێگایەی گرتویانەتەبەر، لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنانی ژیار پێشکەشی هەر چوار قوتابیە سەرکەوتووەکەی سەر ئاستی چەمچەماڵ کرا