دەستەی تەکیەی ژیار کۆڕێکی زانستی ساز دەکات

دەستەی تەکیەی ژیار کۆڕێکی زانستی ساز دەکات.

ڕێکەوتی 21/9/2022 بەرامبەر 24 سەفەری 1444 کۆچی ئینستتیوتی ژیار دەستەی تەکیە لە درێژەی کۆڕی هەفتانەدا کۆڕێکی سازکرد بۆ بەڕێز (م.نەرمین ڕەئوف) دەربارەی (مامەڵەی دایکان لەگەڵ کچەکانیاندا) بۆ زیاد لە ٣٠ دایکی قوتابیانی قوتابخانەی ئەڵقە نورینەکان کە قوتابخانەیەکی پەروەردەیی دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیارە، هەر لە درێژەی کۆڕەکەدا مامۆستا نەرمین جەختی کردەوە لەسەر پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانمان بەشێوەیەکی گونجاوو تەندروست، شایەنی باسە هەفتانە لەم جۆرە کۆڕانە بەردەوامەو بە گەرم و گوڕییەوە پێشوازی لێدەکرێ لەلایەن دایکان و خوشکانەوە، لە پاش دروستکردنی بینای تایبەت بەم جۆرە کارو چالاکیانە، دەستەی تەکیە لە ڕووی کۆڕ و وانەی گشتیی هەفتانە بۆ برایان و خوشکان چالاکییەکانی فراوانتر کردووە.