دەستەی تەکیەی ژیار سەردانێکیان ڕێکخست بۆ لای بەڕێز مامۆستا (ٲکبر محمد)
دەستەی تەکیەی ژیار لە چالاکییەکدا.
ڕۆژی یەکشەم بەرواری 18/9/2022 بەرامبەر 21 سەفەری 1444 کۆچی دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیار سەردانێکیان ڕێکخست بۆ لای بەڕێز مامۆستا (ٲکبر محمد) لە شاری سلێمانی و لە سەردانەکەی دەستەی تەکیەدا ئەندامانی دەسته پێکهاتبوون لە
مامۆستا کەیوان محمد بەرپرسی دەستەی تەکیەو برایانی دەستەی کارگێری مامۆستا شێروان شەفیق و کاک ژیار غفورو کاک باوەڕ ساڵح
و محمد سالار و عبدالباسط عمر و شوان سەردار و هارون حەکیم، لە میانەی سەردانەکەدا مامۆستا ٲکبر زۆر خۆشحاڵ بوو بە سەردانەکەی دەستەی تەکیەو بە گەرمی پێشوازی لێکردن و لە کەش و هەوایەکی ئیمانیدا چەندین تەوەری بانگەوازی و خزمەت بە بواری ئایینی کرا