ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ سەردانی دەستەی تەکیەی ژیار دەکەن.
ڕۆژی چوارشەم ڕێکەوتی 27/7/2022 شاندێکی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: م.محمد بەرپرسی لق و م.غەریب بەرپرسی پەیوەندیەکان و م.ئەیوب بەرپرسی پەروەردەو م.بێستون بەرپرسی گەنجان و م.عوسمان بەرپرسی بانگەواز.. دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیاریان لە ناحیەی تەکیە بەسەرکردەوەو وێڕای پێشوازی گەرمیان، شاندی لق پیرۆزبایی هەواری نوێیان لە دەستەی تەکیە کردو دوای گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوە لەسەر کاروبارو بەشەکان، ناو بینای دەستەیان بەسەرکردەوە. دواتر لە کەشێکی ئیمانیی و پڕ لە برایەتی دوعاخوازیان لەبرایانی دەستەی تەکیە کرد