دەستەی سۆران ژیار ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیاری ئه‌نجامدا.

دەستەی سۆرانی ژیار ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیاری ئه‌نجامدا


به‌شی خوشكانی دەستەی سۆرانی  ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی چوارشەممه‌ به‌رواری (31/8/2022) له‌ ئاهه‌نگێكی شاییسته‌ كۆتایی به‌خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیار هێنا کەماوەی دوومانگی خایاند، قوتابیانی به‌شداربوو ژماره‌یان (35) قوتابی بوون، فێری قوڕئان و ئادابه‌ ئیسلامییه‌كان كران  و وانەکانیشیان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: 

1/ خوێندنی قوڕئانی پیرۆز

2/ ئادابی منداڵی موسڵمان.

3/ ژیاننامەی سەروەرمان.

4/بیروباوەڕی ئیسلامی.


سوپاس بۆ خوا خوله‌كه‌ سودێكی زۆری به‌ به‌شداربووان گه‌یاند.


ڕاگەیاندنی دەستەی سۆرانی  ژیار