ئينستتیوتی ژیار لقى هه‌ولێر ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیاری ئه‌نجامدا
ئینستتیوتی ژیار لقى هه‌ولێر ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیاری ئه‌نجامدا
به‌شی خوشكانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری (28/8/2022) له ئاهه‌نگێكی شایسته كۆتایی به خولی هاوینه‌ی گوڵه‌كانی ژیار هێنا، قتابییانی به‌شداربووژماره‌یان (53) قوتابی بوون كه ته‌مه‌نییان له‌نێوان (5 تا 16 ) ساڵی بوون، دابه‌شكرابوون بۆ سه‌ر (7) گروپ به‌پێی ته‌مه‌ن، منداڵانی (5 تا 7) ساڵی فێری نوێژ و ئادابه ئیسلامییه‌كان كران و چه‌ند سوره‌تێكیان له‌به‌ركرد له قوڕئانی پیرۆز ، وه منداڵانی ته‌مه‌ن (7 ساڵی به‌سه‌ره‌وه) وانه‌كانییان به‌مشێوه‌یه بوو:
1/ له‌به‌ركردنی چه‌ند سوڕه‌تێكی (جزء عمَّ).
2/ القاعدة النورانية.
3/ له‌به‌ركردنی چه‌ند نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌ك.
4/سیمینار و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی (هێڤی جلال باپیر).
سوپاس بۆ خوا خوله‌كه سودێكی زۆری به به‌شداربووان گه‌یاند .