ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر خولی هاوینەی منداڵان ونێوجەوانانی كۆتایی هات

ئینستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر خولی هاوینەی منداڵان ونێوجەوانانی كۆتایی هات 


ڕۆژی شەممە بەرواری ( 27/8/2022) بەرانبەر (29 محرم/1444)كۆچی لە ئاهەنگێكی شایستەدا كۆتایی بە خولی هاوینەی منداڵانونێوجەوانانی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار هات.


ئەم خولە لە بەرواری ( 20/7/2022 ) دەستی پێكرد و بۆ ماوەی دوومانگ بەردەوامبو، كە قوتابییان دابەشكرابون  بۆ چوار ئاست بە پێی تەمەنییان ، ڕۆژانه ‌سێ وانە دەخوێندرا  كه بریتی بون لەم وانانەی خوارەوە:


1/وانەی زمانی ئینگلیزی هەریەك لە بەرڕێزان/ م. رضوان طاهر كریم ، و م. حسین جمال اسعد. ده‌وترانه‌وه‌.

2/ وانەی زمانی عەرەبی /  و هەریەك لە د.عبد المجید احمد قادر ، و د.سیروان كریم ، و مامۆستا عبد الله قادر. ده‌وترانه‌وه‌.

3/ وانەی گەشەپێدانی مرۆیی/ ئەم وانەیە لە كۆمەڵێك سیمیناری بەپێز پێكهاتبوو كە لەلایەن كۆمەڵێك مامۆستا و ڕاهێنەر و كەسایەتی ناوداری شاری هەولێر پێشكەشدەكران و وانەیەكی گرنگ بوو بۆ بەرەوپێشبردن و بەدەرخستنی توانای قوتابییان .


لە بەرواری (27/8/2022) ڕۆژی شەممە لە ئاهەنگێكی شایستەدا كۆتایی بە خولەكە هات، سەرەتای ئاهەنگەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز لەلایەن یەكێك لەقوتابیە كانی خول دەستپێكرا. 

دوواتر وتەی بەخێر هاتن لەلایەن (.د. سیروان كەریم ب/ بەشی زانسی لق و دووای ئەو وتەی بەڕێوەبەری خول (مامۆستا دڵشاد باڵەكی ) و دووای ئەویش وتەیەك لەلایەن بەڕیِز بانگخواز (حاجی كاروان) پێشكەشكران.

لەپاشان چەند چالاكیەك لەلایەن قوتابیەكانی خول بەهەردو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پێشكەشكرا، ئینجا چەند سرودو گۆرانیەكی تایبەت بەمنداڵان وترانەوە .

لەكۆتایی ئاهەنگەكەدا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و پێشكەشكارانی سیمینارەكان و چەند كەسایەتیەك كە هاوكارو یارمەتی دەری خولەكە بون و بەم شێوەیە كۆتایی بە ئاهەنگەكە هێندرا.