ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ سیمینارێک بۆ خوشکان ساز دەکات.
لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێک بۆ خوشکان ساز دەکات.
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2022/7/31 بەشی هۆشیاری خێزانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیــار سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک لە خوشکان سازکرد کە ژمارەیان زیاتر لە 25 خوشکی گەنج بوو، لەژێر ناونیشانی (بنەماکانی هاوسەرگیری)، سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا (بــەناز عبدالکریم) توێژەری کۆمەڵایەتی و بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی بەڕێوە چوو.