دەستەی سیروانی ژیار سیمینارێك بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدات.
ڕۆژی پێنج شەممە 26 صفر 1444كۆچی 2022/09/22 دەستەی سیروان/لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێك لەژێر ناونیشانی (خود و خوێندن) بۆ بەڕێز (پارێزەر ڕاستگۆ قاسم)،لە پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن بەڕێز (شاهید بهاءالدین)، دەستکرا بە سیمینارەکە و پارێزەر (ڕاستگۆ قاسم) تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆسەی خوێندن و ئەو ترس و وەهمانەی کە لە هزری خوێندکاردا دروست دەبێت ، پاشان ڕێگاکانی ڕزگاربوونی خوێندکارانی لە وەهم و ترسی بۆ خوێندکاران ڕوونکردەوە و هانیدان بۆ هەوڵ و تێکۆشان لەپێناو بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز بە شێوەیەکی ڕاست و دروست و ئەخلاقیانە ، لەکۆتایشدا دەستەی سیروان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێز پارێزەر (ڕاستگۆ قاسم ) .
جێگای ئاماژەیە لە پاش سیمینارەکە خوێندکاران زیاتر لە نیو کاتژمێر گفتووگۆیان لەگەڵ پارێزەر کرد و بە بایەخەوە لەم جۆرە چالاکیانەیان ڕوانی و داوای بەردەوامییان خواست .