ئینستتیوتی ژیار لقی هەڵەبجە ئاهەنگی ئەڪادیمیایی زانستە شەرعییەڪان ئەنجام دەدات و وەرزی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت .


ڕۆژی پێنج شەممە 26 صفر 1444ڪۆچی 2022/09/22  لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار

ئاهەنگی دەرچونی پۆلێك لە فێرخوازانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی خۆی سازکرد ، قورئانی پیرۆز کرایە دەستپێکی ئاهەنگ و پاشان (م.هیوا محمد) بەرپرسی ئەکادیمیایی زانستە شەرعییەکانی هەڵەبجەی ژیار وتەی بەخێرهاتنی ئەکادیمییای پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەش کرد وەرزی نوێی خوێندن ڕاگەیەنراوە و فێرخواز وەردەگیرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن ، پاشان بەرپرسی لق (م.یەحیا عبدالله) وتەی بەخێرهاتنی لقی پێشکەش کرد ، دواتر (پ.د.خالید محمد صاڵح) سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار وتەیەکی پێشکەشکرد و هیوای بەردەوامی و بەخشینی ئەو زانستەی کرد کە فێرخوازان فێری بوون ، پاشان (د.خالید گەردی) بەرپرسی گشتی زانستی ئەکادیمیا وێڕای پیرۆزبایی بۆ فێرخوازان باسی لە گرنگیپێدانی تایبەتی ژیاری بۆ ئەم پەیمانگایانە و زانستی شەرعی کرد ، دواتر نوێنەری فێرخوازان (نوخشە هادی) چەن وتەیەکی پێشکەشکرد ،  لەکۆتایشدا بڕوانامە درایە فێرخوازان و سوپاس و ڕێزلێنانیش بەخشرایە مامۆستایانی ماندوونەناسی ئەکادیمیا و پاشان سوپاس و پێزانینی لقیش بەخشرایە خانەوادەی فێرخوازان لەپای هاوکارییان بۆ تەواوکردنی زانستی شەرعییان   .