ئینستتیوتی ژیار لقی ههڵبجهی شههیدئاهەنگی کۆتای خولی گەنجانی بهڕێوه دهبات
بەشی بانگەواز و گەنجانی لقی هەڵبجەی شەهیدی ئینیتتیوتی ژیار بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ( محسن صالح قادر ) لە ٨ / ٨ بۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٢ لەژێر ناونیشانی ( پەرەپێدانی توانای گەنجان ) خولێکی یەک مانگی ڕاگەیاند کە لە خولەکەدا حەوت بابەتی تایبەت بە گەنجان لە لایەن ژمارەیەک مامۆستای بەڕێزەوە وترانەوە ، وە لە کۆتا ڕۆژی خولەکە بڕوانەمەی بەشدار بوون بەخشرایە بەشدار بوانی خولەکە کە نزێکە ( ٥٠ ) گەنج و لاوی سنوری لق تیایدا بەشدار بوون ، وە لێرەوە سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانە هەیە کە توانیان بەزانستەکەیان سودێکی بەرفراوان بە گەنجانی ئینستتیوتی ژیار بگەێنن لەسنورەکەدا