ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ پێشوازی کرد لە وەفدێکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ

لقی چەمچەماڵی ژیار پێشوازی کرد لە وەفدێکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 15/8/2022 کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی لقی چەمچەماڵی ژیار پێشوازی کرد لە وەفدێکی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ. وەفدەکەی دەزگای ژیان بۆمافەکانی مڕۆڤ  پێکهاتبوون لە (م. هێرۆو م.سۆما)و لە لایەن مامۆستا بەنان بەرپرسی لقەوە پێشوازییان لێکراو
پاشان م. هێرۆ لە دەزگای ژیان سیمینارێکی پێشکەش بە پۆلێک لە قوتابیان کرد لەسەر مافەکانی مناڵ و چۆنیەتی خۆپاراستن لە توندوتیژی و دەستدرێژی.