دەستەی تەکیەی ژیار هەستا بە سازدانی چادرگەیەکی یەک ڕۆژی بۆ ناوەندی ئەڵقە نورینەکان
دەستەی تەکیەی ژیار چادرگەیەکی یەک ڕۆژی سازکرد.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 29/8/2022
دەستەی تەکیەی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی چادرگەیەکی یەک ڕۆژی بۆ ناوەندی ئەڵقە نورینەکان، کە ژمارەیان نزیکەی 50 قوتابی بوو، کەتێیدا کۆمەڵێک بڕگە و بابەتی بەسود پێشکەشکراو هەروەها قوتابیانی بەشداربووی چادرگەکە کۆمەڵێک چالاکی جۆربەجۆریان ئەنجامدا، بۆ زیاتر هاندانی قوتابیان تاوەکو لەم جۆرە چادرگانەدا بەشداربن، ڕێکخەرانی چالاکییەکە هەریەکە لە م.شێروان شەفیق و م.کەیوان محمد و م.محمد سالار و م.ژیار غفور بوون کە کۆمەڵێک بڕگەو بابەتی بەسوودیان پێشکەشی قوتابیە چاو گەشەکان کرد