ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ خێوەتگەیەک بۆ خوشکان دەکاتەوه.

لقی چەمچەماڵی ژیار خێوەتگەیەک بۆ خوشکان دەکاتەوه.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 13/9/2022 بەرامبەر 16 سەفەری 1444 کۆچی لقی چەمچەماڵی  ئینستتیوتی ژیار بەشی خوشکان خێوەتگەیەک دەکاتەوە بۆ ژمارەیەک لە خوشکانی سنوورەکە کە ژمارەیان زیاتر لە(25)خوشک بوو، لەژێر ناونیشانی (ڕۆژێک لەگەڵ گەنجان) لە خێوەتگەکەدا کۆمەڵێک بابەتی بەسوود و گرنگ لەلایەن بەشێک لە بەشداربووانی خێوەتگەکە و بەمیوانداری مامۆستا (نیهایەت خورشید) پێشکەشکرا کە خۆی لەم بابەتانەدا دەبینیەوە:
1ـ د.سۆز خەبات باسی (حیجـاب).
2ـ م.نیهایەت خورشید (گەنج و متمانە بەخۆبوون).
3ـ دەرون یاسین (فریاگوزاری سەرەتایی گەشکە).
4ـ سیما محمد (زیانەکانی فیلەرو بۆتۆکس).
5ـ بەهەشت حەوێز (ئیرادە).
6ـ (ئەسما، ئاسیا)حەوێز (بێ ئومێدی).
7ـ مامۆستا گوڵاڵە محمد ئەمین (نیەت و ئیخڵاس).
شایەنی باسە بەشداربووانی خێوەتگەکەی ژیار بە گرنگی و پەرۆشییەوە لە خێوەتگەکەیان ڕووانی و  داواکاربوون کاری لەم جۆرە بەردەوامی هەبێت