ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی باخچەی فەرموودە ساز دەکات.
لقی چەمچەماڵی ژیار ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی باخچەی فەرموودە ساز دەکات.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 12/9/2022 بەرامبەر 15سەفەری 1444 کۆچی، ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ ئاهەنگێکی سازکرد بۆ بەشداربووانی لەبەرکردنی باخچەی فەرموودە کە ژمارەیان نزیکەی (70)کەس دەبوو بەشداریان کردبوو لە لەبەرکردنی (25) فەرموودەی سەروەرماندا، سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن (دیار قادر)ەوە دەستی پێکرد و پاشان وتەی بەخێرهاتن و گرنگی پڕۆژەکە لەلایەن بەرپرسی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار (م.شێخ محمد سەنگاوی)یەوە بە گوێی ئامادەبوواندا دراو، دواتر لەلایەن مامۆستای بانگخواز (م.حەسەن حسێن)ەوە بابەتێک پێشکەش بەئامادەبووان کرا لەسەر گرنگی فەرموودە و پابەندبوون بەسوننەتەکان و خۆشویستنی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم).
شایەنی باسە هەر لە درێژەی ئاهەنگەکەدا دیاری و بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەشی قوتابیانی بەشداربووی پڕۆژەکە کرا.