ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ سەردانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی دەکات

دەستەی کارگێڕی لقی چەمچەماڵی ژیار سەردانی  ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی دەکات.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 10/9/2022 لەسەر بانگهێشتی نوسینگەی چەمچەماڵی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی شاندێکی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (م.شێخ محمد سەنگاوی و مامۆستا مەلا عثمان محمد رشيد) بەرپرسی بەشی بانگەوازی لق، بەشدارییان لە ئاهەنگ و پڕۆژەی بەرەو قوتابخانە کرد، کە لەلایەن نوسینگەی چەمچەماڵی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆییەوە سازکرابوو