ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ خولێکی پەروەردەیی دەکاتەوە

لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار خولێکی پەروەردەیی دەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2022/9/10 بەشی پەروەردەی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار خولێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی (پەروەرشیاری کارای کاریگەر) بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی لقی چەمچەماڵ و دەستەی تەکیە، کە تێیدا نزیکەی 40 مامۆستا بەشداربوون، بەڕێز مامۆستا (یــاسین زەنگەنە) بابەتی (الشخصية المنظمة والعفوية)ی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، بەشێوەی تیۆریی و پراکتیکی، بەبەشداری بەشداربووان بەشێوەی گروپ.. شایەنی باسە خولەکە درێژەی دەبێت و بڕیارە لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو بکرێت