ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ کۆتایی هێنا بەخولی نەهێشتنی نەخوێندەواری.

لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار کۆتایی هێنا بەخولی نەهێشتنی نەخوێندەواری.

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 6/9/2022
بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ ئاهەنگی کۆتاییهاتنی خولی نەخوێندەواری ساز کرد، سەرەتای ئاهەنگەکە بەخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو پاشان وتەی بەخێرهاتن و بەرنامەی ئاهەنگەکە لەلایەن (دادە پەروەر) بەرپرسی بەشی خوشکانەوە  پێشکەش کراو هەر لە درێژەی ئاهەنگەکەدا (مامۆستا مەلاغریب نصرالدين)  وتارێکی پێشکەشی خوشکانی ئامادەبوو کرد کە تێیدا باسی لە گرنگی خوێندن و خوێندەواری کرد لەڕوانگەی ئایەت و فەرموودەکانەوە، دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان درا بە بەشداربووانی خولەکە و هەروەها دیاریان پێشکەشکراو لەلایەن مامۆستایانی خولەکەوە هاندران کە بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن لە فێربوون و خوێندەواری