ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ بەشداری فیستیڤاڵی پەروەردەی قورئانیان کرد

دەستەی کارگێری لقی چەمچەماڵی ژیار بەشداری  فیستیڤاڵی پەروەردەی قورئانیان کرد.

ڕۆژی هەینی بەرواری 2/9/2022 شاندێکی ئینستتیوتی ژیاری لقی چەمچەماڵ کە پێکهاتبوون لە م. شێخ محمد بەرپرسی لق و مامۆستا غەریب نصرالدين بەشی پەیوەندیەکانی لق و م. بێستون محمد بەرپرسی بەشی گەنجانی لق، لەسەر بانگهێشتی مەڵبەندی چەمچەماڵی کۆمەڵی دادگەری بەشدارییان لە فیستیڤاڵی پەروەردەی قورئان کرد، کە لەلایەن مەڵبەندی چەمچەماڵی کۆمەڵی دادگەریەوە ڕێکخرابوو.
شایانی باسە سەدان قوتابی قورئان لەو فیستیڤاڵەدا بەشداربوون