ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ سەردانی لقی سلێمانی ژیار دەکات
لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار سەردانی لقی سلێمانی ژیار دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 31/8/2022 بەشی گەنجانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیاری دەستەی تەکیە سەردانێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار و لەلایەن دەستەی کارگێڕی لقەوه پێشوازیان لێکراو، لەو سەردانە هاوبەشەی لقی چەمچەماڵ و دەستەی تەکیەدا پەیمانگای لیدەرس و پەیمانگای تیمیان بەسەرکردەوە لەلایەن بەرێز دکتۆر بەختیار کمال تاڵەبانیەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکراو، دکتۆر بەختیار وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵی وتارێکی بە پێزی پێشکەشکردن و لە وتارەکەدا د.بەختیار جەختی لەسەر پلان و هەوڵدان بۆ بوونە خاوەن پیشەو کاری سەربەخۆ کردەوەو هانیدان کە جێ دەستیان هەبێ لە کاری خێرخوازیداو، هەمیشە مۆمێکی گەشاوە بن بۆ ئەم ڕێبازە پیرۆزە.
سەرپەرشتیارانی ئەم گەشتە زانستیە هەریەکە لە م. عوسمان و مامۆستا کەیوان بوون، کە بەدرێژایی گەشتەکە هاوەڵی بەشداربووانی گەشتەکە بوون