ئینستتیوتی ژیارلقی چەمچەماڵ پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای دەستەی کارگێڕی ژیار.
لقی چەمچەماڵی ژیار پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای دەستەی کارگێڕی ژیار.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 23/8/2022 لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە وەفدێکی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پرۆفیسۆر دکتۆر خالید محمد ساڵح بەرپرسی ڕێکخراوی ئینستتیوتی ژیارو دکتۆر بەختیار نجم الدین و دکتۆر صباح شارستێنی و دکتۆر حمزە خلیفە ڕەشید ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و لەلایەن بەڕێزان شێخ محمد بەرپرسی لقی چەمچەماڵ و ئەندامانی لقەوە بەگەرمی پێشوازیکران.
سەرەتا لەدیداری بەشی خوشکاندا، بەڕێز دکتۆر خالید وتارێکی پێشکەش بەئامادەبوان کرد کە زیاتر لە 70خوشک ئامادەی وتارەکەبوون و تیایدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەری خوشکان لە کاری پەروەردەو بانگەوازدا،
پاشان وەفدەکە بەیاوەری بەرپرسی لقی چەمچەماڵ و مامۆستا بێوەر بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لق، دەستەی تەکیەیان بەسەرکردەوەو چاویان بەستافی دەستەی تەکیە کەوت و بەڕێز دکتۆر خالید لەسەر گرنگی کارکردن و بانگەواز وتەیەکی پێشکەشی بە ئەندامانی دەستە کردو لەکەشێکی ئیمانیدا لەسەر خوانی دەستەی تەکیە بۆ خوانی ئێوارە میوانداری کران.
پاشان دوای نوێژی خەوتنان لە ئۆفیسی لقی چەمچەماڵ بەڕێز دکتۆر خالید وتارێکی پێشکەش بە بەکۆمەڵێک براو گەنجی دەڤەرەکە کرد دەربارەی ژیان بۆخوداو ئامانجی ژیانی مرۆڤی باوەڕدار کەجێی ڕەزامەندی و خۆشحاڵی ئامادەبووان بوو.
دوای کۆتایهاتنی سەردان و دیدارەکەی شاندی باڵای ژیار خۆشحاڵی خۆیان لە پێشوازی و میوانداری و دیدارەکانیان دەربڕی.