ئینستتیوتی ژیارلقی چەمچەماڵ هەستا بەگەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان و فێرخوازانی خولی هاوینەی لقەکە

لقی چەمچەماڵی ژیار لە چالاکییەکدا.

ڕۆژی چوارشەم بەرواری 20/7/2022 لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار هەستا بەگەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان و فێرخوازانی خولی هاوینەی لقەکە، گەشتەکە بە سەردانیکردنی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەستیپێکرد بەمەبەستی ئاشناکردن و ناساندنی کتێب و کتێبخانەی گشتی و بەشەکانی.
پاشان سوپاسی ستافی بەڕێوەبردنی کتێبخانەی گشتی کرا بۆ بەدەمەوە هاتن و وەڵامدانەوەی داواکەی لقی ژیاری چەمچەماڵ.