ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ بەشی خوشکان، بەهارە گەشتێکیان بۆ ژمارەیەک لە خوشکانی خولى (زانستە شەرعییەکان - خوێندن و لەبەرکردنی قورئان)
ڕۆژی 2022/05/30 ئينستتيوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیی/ لقی چەمچەماڵ/ بەشی خوشکان، بەهارە گەشتێکیان بۆ ژمارەیەک لە خوشکانی خولى (زانستە شەرعییەکان - خوێندن و لەبەرکردنی قورئان) بۆ سەیرانگەی بۆگد ڕێکخست. وێڕای کەشێکی خۆشی ئیمانیی چەندین چالاکی و خەڵات و پێشبڕکێى تێیدا ئەنجامدرا. شایەنی باسە لەم گەشتەدا بەڕێزان: پرۆفیسۆر د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و د. حەمزە خەليفە بەرپرسى گشتیی بەشى بانگەواز بە پێشکەشکردنى ووتار بەشدارى بۆنەکە بوون