ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ لە ئاهەنگێکی شایستەدا خەڵاتی بەشداربووانی پێشبڕکێی پڕۆژەی لەبەرکردنی (باخچەی فەرموودە)ى کرد.

ڕۆژى دووشەممە 2022/04/25 ئینستتیوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیی/ لقی چەمچەماڵ، لە ئاهەنگێکی شایستەدا خەڵاتی بەشداربووانی پێشبڕکێی پڕۆژەی لەبەرکردنی (باخچەی فەرموودە)ى کرد.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان چەند ووتەیەک لەلایەن بەڕێز: د. حەمزە خەلیفە بەرپرسى گشتیی بەشى بانگەوازى ئینستتیوتی ژیار پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە ئاهەنگەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرا، و لە پاشان سەرکەوتووانی پڕۆژەکە خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەتیان پێشکەشکرا