ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ هەستا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەشداربووانی پێشبڕکێی لەبەرکردنی (٢٥) فەرموودەی
ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٢/٤/١٥ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی چەمچەماڵ هەستا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەشداربووانی پێشبڕکێی لەبەرکردنی (٢٥) فەرموودەی پێغەمبەری سەروەرمان (درودی خوای لەسەر بێت). شایەنی باسە پێشبڕکێکە تایبەت بوو بە لەبەرکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت). ھەروەھا لە پاش کۆتایی هێنانی تاقیکردنەوەکە لە ئاهەنگێکدا سەرکەوتووان خەڵاتی شایستە دەکرێن. جێی ئاماژەیە پڕۆژەکە لە پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەستیپێکردووە و بڕیار وایە لە ساڵانی ئایندەیش بەردەوامی هەبێت