ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ خێوەتگەیەک تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەچوو.
ە لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار خێوەتگەیەک تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەچوو.
لە ژێر درووشمی (خۆیندنەوەیەکی سەردەمیانە بۆ گوتاری ئیسلامی و وەقفی شەرعی) ئەمڕۆ بەرواری ۱۹-٣-٢٠٢٢ ئینستتیوتی ژیار/ لقی چەمچەماڵ/بەشی پەروەردە و بانگەواز هەڵسا بە ئەنجامدانی خێوەتگەیەک بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێی حوجرەکان و تیایدا دوو سیمینار پێشکەشکرا:
- سیمیناری یەکەم لە لایەن بەڕێز : دکتۆر حەمزە خەلیفە لە ژێر ناونیشانی (وەقفی شەرعی لە ئیسلامدا) پێشکەشکرا.
- سیمیناری دووەم لە لایەن بەڕێز : پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید موحەممەد ساڵح لە ژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە بۆ گوتاری ئیسلامی) پێشکەشکرا.
لەکۆتایدا ئامادەبوون بە پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.