ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ئاھەنگی كۆتای خولی « ھاوینەی پەروەردە» ی ڕێكدەخات
ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٣١/٨/٢٠٢٢ لقی سلێمانی ئینستیوتی ژیار لە ئاھەنگێكدا لە سەیرانگای واژە كۆتای ھێنا بە خولی ھاوینەی پەروەردەی كە لە بەرواری ١/٦/٢٠٢٢ بۆ ١/٩/٢٠٢٢ بەڕێوە چوو
سەرەتای ئاھەنگەكە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ كرد و پاشان مامۆشتا یاسین ڕەووف بەڕێوەبەری خول وتەی بەخێر ھاتنی پێشكەش كرد دەسخۆشی لە مامۆستاو پیرۆزبای لە قوتابیەكان كرد كە پای ئامادە بون و بەردەوامبونیان دواتر بڕوانامە درایە بەژداربوان و بڕوانامەی ڕێزڵێنان درسیە مامۆستایانی خولەكە لە پای ئەرك و ماندوو بونیان و دواتر چەن چالاكیەك لە لایەن قوتابیەكانەوە پێشكەش كرا كە پێك ھاتبوو لە سرودو شانۆگەری و ئاھەنگەكە بە سەركەتوی كۆتای ھات ئەوەی جێی باسە لە ماوەی سێ مانگی خولەكە نزیكەی ٦٠ قوتابی بەژدار بوون لە كوڕان و كچان و تێیدا وانەكانی « قورئانی پیرۆز، قاعیدەی نورانی، بابەتە پەروەردەیەكان ، ژیان و سیرەی پێغەمبەرن» خوێنراون