ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی خوشکان خێوەتگەی (ڕۆژێک لەگەڵ کچان) ساز دەکات.

ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٦/٩/٢٠٢٢ ئینستتیوتی ژیار بەشی خوشکانی لقی سلێمانی خێوەتگەیەکی تایبەت بە کچانی گەنج ساز کرد بەناونیشانی (ڕۆژێک لەگەڵ کچان)، خێوەتگەکە دەستپێکرا لەلایەن بەڕێز هالە عوسمان بەرپرسی خوشکان  و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن گوڵاڵە ڕەزا جێگری بەرپرسی لق پێشکەشکرا، شایەنی باسە دوو سیمینار و چەند چالاکییەکی جیاواز بەڕێوەچوو، سیمیناری یەکەم لەلایەن د.نەسرین  محێدین مامۆستای زانکۆ بە ناونیشانی (کاریگەری نەرێنی تەکنەلۆجیا لەسەر گەنج) پێشکەشکرا، سیمیناری دووەم لەلایەن مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا بەناونیشانی (وێستگەکانی سەرکەوتن) پێشکەشکرا.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار