ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ئاھەنگی كۆتایی گوڵەكانی ژیار ڕێكدەخات

ڕۆژی یەكشەمە بەرواری 28/8/2022 ئاهەنگی کۆتایی کۆرسی سێیەمی گوڵەکانی ژیاری لقی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.کامیل شارباژێڕی لێپرسراوی لقی سلێمانی و م. گوڵاڵە ڕەزا جێگری بەڕیوەری لق و م. یاسین زەنگەنە لێپرسراوی بەشی پەروەردەو، م. گوڵان حەمەئەمین بەڕێوەبەری کۆرس و سەرجەم مامۆستاو ستافی گوڵەکانی ژیار ساز کردو لە کۆرسەکەدا پیتەکانی ئەلف بێی کوردی و ئینگلیزی و ژمارەکان بە کوردی و ئینگلیزی و وانەی زانست و ئەتەکێتی و سوورەتە کورتەکانی قورئان و زیكرەکانی ڕۆژانەو کۆمەڵێک سروود بەڕێوە چوو .

جێی باسە کۆرس و خولەکە ماوەی 3 مانگی خایاندو قوتابی و فێرخوازی بەرچاو بەشداری ئەم خولەیە بوون.

 لە ئاهەنگەکەدا بڕوانامە و دیاری بەخشرا بە 60 قوتابی کە 2 مانگ یا 3 مانگ بەشداربوون. بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرابە مامۆستاو ستافی گوڵە کانی ژیاریش .


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار