ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی لە چالاکییەکی وهرزشی بۆ گروپی كوڕانی پهیمانگه ڕێكخست
ڕۆژی یەکشەم ٢٠٢٢/٨/٧ لقی سلێمانی ئیئستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیدا گەشتێکی وەرزشی بۆیاریگای داخراوی کلاسیکۆ ڕێکخست بۆ گروپی کوڕانی پەیمانگاگە.
گەشتەکە بەسەرپەرشتی هەردوو بەڕێزان مامۆستا کۆژیرو مامۆستا ئەحمەد بەڕێوەچوو.
شایانی باسە قوتابییەکان مەدالیای وەرزشیان پێشکەشکراو دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو جۆرە چالاکییانە دەربڕی.
پاشان دوای خواردی خوانی نیوەرۆ کۆتایی بەگەشتەکە هات.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار