خولی (سی پرسیارو وەڵام لە کتێبی: بیروباوەڕیی منی موسڵمان)
بەشی گەنجانی لقی شارەزووری ژیار (2025/02/28) کۆتایی بە خولی (سی پرسیارو وەڵام لە کتێبی: بیروباوەڕیی منی موسڵمان) هێنا و بەو بۆنەیەوە لە ئاهەنگێکدا بە بەشداریی فێرخوازان و کەسوکاریان، ىڕوانامە و خەڵات بە سەرجەم بەشداربووانی خولەکەدا بەخشرا، کە ژمارەیان (٢٢) فێرخواز بوون لە هەردوو ڕەگەز، هەروەها خەڵاتی تایبەتی بە (٢) بەشداربووی خولەکە و سەنەدی کتێبەکەش بە (١٦) فێرخواز بەخشرا کە تەواوی پرسیارەکانیان لەبەرکردبوو.