لقی سۆرانی ژیار كۆبونەوەی ئاسایی لقی بەرێوەبرد
رۆژی 2025/2/1 لقی سۆرانی ژیار كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی لقی بەرێوەبرد
كۆبونەوەكە بە ئامادەبونی بەرپرسی لق و كارگێرانی لق بەرێوەچوو و لە كۆبونەوەكە باس لە ئامانجی لق كرا كەبریتیە لە گرنگیدان و پێش خستنی كاری پەروەردەیی و گەشەپێدانی مرۆیی و خزمەتكردنی كۆمەڵگا لە سۆران هەروەها باس لەوە كرا كە گرنگە بە گیانی تیم كاربكرێت و هاوكاری یەكتر بكرێ وە سەركەوتنی راستەقینە لە میانەی كاری پێكەوەی و تیم جێ بەجێ دەبێت پاشان باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رێكخراوەیی و چارەسەرەكانیان كرا دواتر لە كۆتایدا باس لە دیدگای لق كرا بۆ ئایندە.