شاندێکی باڵای ژیار سەردانی لقی تەق تەقی ژیاریان کرد

ڕۆژی شەممە 15-2-2025 شاندێکی باڵای ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر د.خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار لەگەڵ د.کامیل شارباژێری و م.ئارام خەبات و کاك حاجی ڕزگار، لقی تەق تەقی ژیاریان بەسەر کردەوە.


لە درێژەی سەردانەکدا بەڕێز پ.د.خالد محمد صاڵح ناساندنێکی تەواوی ژیاری کرد بۆ ئامادەبووان لە ڕووی پێگە و مەودای کارکردن و ئامانجەوە بە گوێرەی پەیڕەوی هەموارکراو، پاشان دەستکرا بە گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەکان لەلایەن ئامادەبووان و گفتوگۆی گرنگیان لەبارەی کار و چلاکییەکانی داهاتووی ژیار و لقی ناوبراو کرد.


شایانی باسە شاندەکە لەلایەن بەرپرسی لقی تەق تەقی ژیار و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی لق و بەشێك لە مامۆستایانی بەشی پەروەردەی لق پێشوازیان لێکرا و گرنگی و پێویستی سەردانەکە جەختی لەسەرکرایەوە.


ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار