لقی پشدەری ژیار سەردانی نوسینگەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزانی پشدەریان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (12-2-2025) کە هاوکاتە لەگەڵ (13-8-1446) کۆچی کاتژمێر (10) سەرلەبەیانی, بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان (م.خالید خدر) بەرپرسی لق و پارێزەر(شەهێن محمد) بەرپرسی هۆشیاری خێزان و دوو ئەندامی ئەنجومەنی لق ، سەردانی نوسینگەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزانی پشدەریان کرد، لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری نوسینگە (ڕێبوار ئەسعەد)و چەند کارمەندێکی نوسینگەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە دەستخۆشی کردن و ڕێزگرتن بوو لەهەوڵ و ماندوبوونی نوسینگەی تووندو تیژی پشدەر بۆ خزمەتکردنی شارەکە لەبواری ئاشتەوایی لەنێوان خێزانەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش بەیەکەوە لەکۆڕو سیمیناری خێزانی لەگەڵ بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار .
شایانی باسە ئەوانیش دەستخۆشی و پشتیوانیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیارو بۆ هەر کارێک کە خزمەت بە دەڤەرەکەمان بکات لەبواری خێزانی و پەروەردەی ڕۆڵەکانمان.