لقی پشدەری ژیار سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقاف لقی پشدەریان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (12-2-2025) کە هاوکاتە لەگەڵ (13-8-1446) کۆچی کاتژمێر (9) سەرلەبەیانی, بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان (م.خالید خدر) بەرپرسی لق وپارێزەر(شەهێن محمد) بەرپرسی هۆشیاری خێزان و دوو ئەندامی ئەنجومەنی لق ، سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقاف لقی پشدەریان کرد، لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری لق (مامۆستا مەلا هیوا عبدالقادر)و چەند ئەندامێکی لقەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.


ئامانجی سەردانەکە دەستخۆشی کردنبوو، لەهەوڵ و ماندوبوونی ئەوقافی پشدەر بۆ خزمەتکردنی شارەکە لەبواری ئاینی و کۆمەڵایەتیەوەو ئەنجامدانی کاری هاوبەش بەیەکەوە .


شایانی باسە ئەوانیش دەستخۆشی و پشتیوانیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیارو بۆ هەر کارێک کە خزمەت بە دەڤەرەکەمان بکات.