سیمیناری ڕەمەزان کێڵگەیەک بۆ دواڕۆژ لە لقی تەق تەقی ژیار ئەنجامدرا
بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 12-2-2025 سیمیناری ڕەمەزان کێڵگەیەک بۆ دواڕۆژ ئەنجامدا
سیمینارەکە لەلایەن "م.هۆشەنگ هۆشیار" پێشکەشکرا، بە سوود وەرگرتنیان لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ.
شایەنی باسە لەم سیمینارەدا زیاتر لە 45 ئامادەبوو سوودمەندبوون، وە جەختیان لەسەر گرنگی و پێوستی بابەتەکە کردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ لقی ناوبراو خواست.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار