پڕۆژەی کتێب تایبەت بە منداڵان بەردەوامە
لە لقی تەق تەقی ژیار.
بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ڕۆژی هەینی 7-2-2025 چوارمین دانیشتنیان لە پڕۆژەی کتێب تایبەت بە منداڵان بەئەنجام گەیاند.
لەم دانیشتنەدا گفتوگۆ دەربارەی کتێبی "پێغەمبەری چاوەڕوانکراو" کە لە نوسینی "عومر سێڤینچگول" ـە کرا .
شایانی باسە پڕۆژەی کتێب یەکێکە لە چالاکییەکانی بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار کە ئامانج لێی بەکلتورکردنی خوێندنەوەیە، مانگانە کتێبێكی ئامانجداری تایبەت بە منداڵان دەخوێندرێتەوە و پاشان لە دانیشتنێکدا گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار