لقی تەق تەقی ژیار سیمینارێکی بۆ فێرخوازانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز سازدا
بەشی پەروەردەی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕۆژی شەممە بەرواری 1-2-2025 سیمینارێکی بۆ بەشێك لە فێرخوازانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز سازدا.
سیمینارەکە لەلایەن زۆر بەڕێز " م.ڕوناك - شارەزا لە وتنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز" وترایەوە، کە تییایدا بابەتەکانی; گەورەیی و پاداشتی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و، شێوازی دروست بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوەی و ....چەندان بابەتی گرنگ و پەیوەست بە قورئانی پیرۆزەوە باسکران.
شایانی باسە لەم سیمینارەدا زیاتر لە 20 فێرخواز بەژدار و سوودمەندبوون.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار