پڕۆژەی کتێب تایبەت بە منداڵان لە لقی تەق تەقی ژیار بەڕێوەچوو

بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ڕۆژی هەینی 31-1-2025 دووەمین دانیشتنیان لە پڕۆژەی کتێب تایبەت بە منداڵان بەئەنجام گەیاند. لەم دانیشتنەدا گفتوگۆ دەربارەی کتێبی "پێغەمبەری چاوەڕوانکراو" کە لە نوسینی "عومر سێڤینچگول" ـە کرا، وە سێ کەس لە بەژداربووان خەڵات کران. شایانی باسە پڕۆژەی کتێب یەکێکە لە چالاکییەکانی بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار کە ئامانج لێی بەکلتورکردنی خوێندنەوەیە، مانگانە کتێبێكی ئامانجداری تایبەت بە منداڵان دەخوێندرێتەوە و پاشان لە دانیشتێکدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار