لقی تەق تەقی ژیار خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی دەستپێکرد
بەشی پەروەردەی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 15-1-2025 خولی پێگەیاندنی بۆ مامۆستایانی بەشی پەروەردە و پێگەیاندن دەستپێکرد.
خولەکە لەلایەن زۆر بەڕێز "م.ڕێکەوت خالید - شارەزا لە وتنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز" دەوترێتەوە، کە تییایدا بابەتەکانی; گەورەیی قورئان و، شێوازی دروست بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوەی، پەیوەندی نێوان فێرخواز و مامۆستا و....چەندان بابەتی تری گرنگ باسدەکرێت.
شایانی باسە ئەم خولە بەبەژداری زیاتر لە 15 مامۆستا بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار