بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار کۆبوونەوەیەکیان بەئەنجام گەیاند
بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 14-1-2025 کۆبوونەوەیەکی خوشکانەیان بەئەنجام گەیاند.
شایەنی باسە کۆبوونەوەکە بە ئامادەیی بەرپرسی بەشی ئافرەتان و بەشێك لە ئەندامانی و مامۆستایانی ژیار بەڕێوەچوو، کە ئامانج تێیدا گفتوگۆ و پرس و ڕا گۆڕینەوەبوو دەربارەی کۆمەڵێك بابەت و پرسی گرنگی پەیوەست بە ژیارەوە، وە سوودوەرگرتن لە ڕا و بۆچوونەکانی بەژداربووان و جێبەجێکردنی پێشنیارەکانیان لە ئایندەیەکی نزیکدا.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار