خولی بڕین و دروومان "خەیاتی" لە لقی تەق تەقی ژیار بەپایان گەیشت 

بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پلان و پڕۆژەدا لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 7-1-2025 کۆتاییان بە خولی بڕین و دروومان "خەیاتی" هێنا. خولەکە بەشێوەی ثیۆری و کرداری لەلایەن "م.کوێستان حەمید" پێشکەشکرا و شێوازی بڕین و دروومانی پۆشاکی شەرعی ئافرەتان ڕوونکرایەوە. شایانی باسە زیاتر لە 10 خانم بەژدار و سوودمەندبوون و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ لقی ناوبراو خواست. ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار