زنجیرە سیمیناری نیشانەکانی ڕۆژی دوایی لە لقی تەق تەقی ژیار بەپایان گەیشت
بەشی پەروەردەی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پلان و پڕۆژەدا لە شەوی یەكشەممە بەرواری 5-1-2025 زنجیرە سیمینارەکانی نیشانەکانی ڕۆژی دواییان لەماوەی 6 کاتژمێر و لە 3 ڕۆژی جیاوازدا بەپایان گەیاند.
زنجیرە سیمینارەکە لەلایەن "م.هۆشمەند عبدالرحمن" پێشکەشکرا، بە سوود وەرگرتنیان لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ، وە بەستنەوەیان بە ڕوداو و پێشهاتەکانی ئێستای جیهان.
شایەنی باسە لەم زنجیرە سیمینارەدا زیاتر لە 25 ئامادەبوو سوودمەندبوون، وە جەختیان لەسەر گرنگی و پێوستی بابەتەکە کردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ لقی ناوبراو خواست.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار